خۆپیشاندانی دژه‌ شه‌ڕ له‌ به‌رامبه‌ر كۆشكی سپی

534t
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، رۆژی شه‌ممه‌ ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ناڕازیی، له‌دژی شه‌ڕخوازی ده‌وڵه‌تی ئامریكا له‌ به‌رامبه‌ر كۆشكی سپی خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.خۆپیشانده‌ران له‌دژی شه‌ڕ له‌ عێراق، ئێران و ونزوئێلا دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و داوایان له‌ “باراك ئۆباما”ی سه‌رۆك كۆمار كرد كه‌ هه‌ڵه‌كانی جۆرج بوش دووپات نه‌كاته‌وه‌. ئه‌وان هه‌روه‌هاه وازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئامریكایی بۆ وڵاته‌كه‌یان بوون.