رۆژی شه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆبوونه‌وه‌ی گروپێك له راستگهڕا توندڕه‌وه‌كانی نه‌یاری كۆچبه‌رانی خارجی له “هایدێن ئاو” له رۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان، تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیسی لێكهوتهوه. ئه‌م كۆبوونه‌وه ئێعترازییه له ناڕه‌زایه‌تی به كرانه‌وه‌ی ئێقامهتگایهك بۆ نیشته‌جێ كردنی په‌ناخوازان به‌ڕێوه‌چوو. ناڕازییان به‌نیازبوون پێش به حه‌ره‌كه‌تی ئوتوبوسهكانی هه‌ڵگری كۆچبه‌ران به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان بگرن. هاوكات گروپێكی دیكه بۆ پشتیوانی له كۆچبه‌ران، كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست. له جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له شه‌وی جومعه‌دا، ده‌یان كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه حێزبی دیمۆكراتی میللی ئاڵمان له نه‌یارانی سه‌رسه‌ختی په‌ناخوازانه.