رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مارس به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن، كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌چوو.
له ژماره‌یه‌ك له وڵاته‌كان، ئه‌م مه‌راسمه له رۆژانی جومعه و شه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكردبوو. له‌وانه له شیلی، فه‌له‌ستین، به‌نگلادێش، هۆنگ كۆنگ و ئه‌فغانستان رێپێوان و كۆبوونهوهگهلێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌ڕێوه‌چوو. خۆپیشانده‌ران خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن له‌دژی ژنان بوون. له وڵاتی شیلی رۆژی جومعه سه‌دان كه‌س له ژنان له شاری “سانتیاگۆ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته داوایان له ده‌وڵه‌ت كرد تا شێوه‌ی یاسایی به لابردنی كۆرپه‌له بدات. له شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستانیش ژماره‌یه‌ك له ژنان و پیاوان له ناڕه‌زایه‌تی به ئازاری جینسی ژنان خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. له‌م رۆژه‌دا شاره جیاجیاكانی جیهان وه‌كوو نیویۆرك، مادرید، تۆرێنتۆ، سیدنی، له‌نده‌ن، وه‌رشه‌و، ستهكۆڵم، گۆتێنبێرگ، دێهلی، مانیل، پێكه‌ن، بێرلین، ستانبۆل، دیاربه‌كر، سلێمانی، تاران، سنه، سه‌قز، بانه، شاهیدی به‌ڕێوه‌چوونی مهراسمگهلی جۆراوجۆر بوون. له جه‌ریانی ئه‌م مه‌راسم و رێپێوانانه‌دا، ژنان و پیاوانێك كه به بۆنه‌ی ٨ی مارس رژانه بوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به درێژه‌ی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی له‌دژی ژنان، هه‌ڵاواردن و هه‌روه‌ها بۆ دابین كردنی عه‌داڵه‌ت و به‌رابه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له جیهاندا دروشمیان به‌رز كرده‌وه.