خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌دژی هه‌ژاری و بێكاری له‌ سپانیا

537
هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی سپانیا له‌ زیاتر له‌ ٥٠ شاری ئه‌م وڵاته‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی هه‌ژاری و برسیه‌تی و بێكاری و قه‌راردادی تیجاری و سه‌رمایه‌گوزاری ئامریكا و ئوروپا، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ته‌نیا له‌ شاری مادرید پێته‌ختی سپانیا هه‌زاران كه‌س له‌م خۆپیشاندانه‌ به‌شداریان كرد. خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم له‌دژی شیركه‌ته‌ چه‌ند میللییه‌تییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و بێكاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له‌ مانگی ئاوریلیش دا خۆپیشاندانێكی به‌رین به‌ به‌شداری زیاتر له‌ ٥٠ هه‌زار كه‌س له‌دژی هه‌ژاری و قه‌راردادی تیجاری ئازاد له‌گه‌ڵ ئامریكا له‌ شاری مادرید به‌ڕێوه‌چوو.