خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت له‌ عێراق

213
رۆژی جومعه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵك له‌ شاره‌ جیاجیاكانی عێراق له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی به‌رچاوی خه‌ده‌مات و ئیمكاناتی ریفاهی و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.خه‌ڵكی شاره‌كانی “به‌غدا، به‌سره‌، دیوانیه‌، سه‌ماوه‌، ناسریه‌، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، عه‌ماره‌، سه‌لاحه‌دین، موسه‌نا و مه‌یسان، زه‌یقار و بابل” له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی سه‌رتاسه‌ریدا، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی كه‌مبوونی به‌رچاوی پێداویستی و خه‌ده‌ماتی ریفاهی له‌وانه‌ به‌رق، ئاو و گه‌نده‌ڵی به‌رینی حكومه‌تی، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ته‌له‌فێزیۆنی “ئه‌لحوڕه‌”، ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌دان هه‌زار كه‌س راگه‌یاند. خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی دژه‌ ده‌وڵه‌تیی، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقیان به‌ “گه‌نده‌ڵ و وێرانكه‌ر” ناولێبرد. شایانی باسه‌، زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی باشووری عێراق گه‌لێك ناڕه‌زایه‌تی به‌رین له‌دژی گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی و به‌ تایبه‌ت نه‌بوونی ئاو و به‌رق له‌ ئارادایه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →