خۆپیشاندانی شۆفیرانی‌ بارهه‌ڵگر له ‌حاجی‌ ئۆمه‌ران

636t
به‌ پێی راپۆرته‌كان،رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ١٢٠ شۆفیری‌ سایلۆی‌ سیمانی ئێران له ‌ده‌روازه‌ی‌ سنوری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.شایانی باسه‌، دوای‌ به‌ ره‌سمی بوونی‌ ده‌روازه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران ١٢٠ شۆفێری‌ بارهه‌ڵگری‌ سیمان فه‌له‌ ده‌ست به‌كار بوون، به‌ڵام به‌هۆی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هێنانی‌ سیمان سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه‌ بێكاربون. بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌و بڕیاره‌، ئه‌و شۆفێرانه‌ له‌ده‌روازه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران خۆپشاندانیان وه‌ڕێخست.