خۆپیشاندانی كرێكارانی رێگای هەڵەبجە ــ سەیدسادق

650q
كرێكارانی رێگای “هەڵەبجە-سەیدسادق” بەهۆی پێنەدرانی هه‌قده‌سته‌كانیان لەلایەن كۆمپانیایەكی توركییەوە كە سەرپەرشتی پڕۆژەكە دەكات خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
یه‌كێك له‌ كرێكاران به‌ نوێنەرایەتیی له‌ خۆپیشانده‌ران راگەیاند كه‌ به‌ هۆی پێنه‌درانی بڕی هه‌قده‌ستی ماوه‌ی هه‌شت مانگمان له‌ لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیایه‌وه‌ دەست لەكار ده‌كێشینه‌وه‌”. ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌ڵێن، نازانین هانا بۆ كێ بەرین تا داوای مافی خۆمان بكەین”. ئەم كرێكارە ئاماژەی به‌وه‌ش كرد كە لە ئێستادا هیچ هەواڵێكمان نییە كه‌ ئایا كۆمپانیاكە دێتەوە ‌و دەست دەكاتەوە بەكار یان نا.