خۆپیشاندانی كرێكارانی كۆچبه‌ر له‌ ئیمارات

624
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، سه‌دان كرێكاری كۆچبه‌ر له‌ ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
كرێكاران له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك كه‌ بڕیاره‌ میزبانی نمایشگای هه‌وایی دوو ساڵانه‌ی دۆبه‌ی له‌ ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی بێت، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك خوازیاری زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كرێكارانی كۆچبه‌رێك كه‌ له‌ وڵاتانی حاشیه‌ی خه‌لیجی فارس وه‌كوو ئیمارات، عه‌ره‌بستانی سه‌عودی و قه‌ته‌ر كار ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای چه‌وساندنه‌وه‌ی توند و بێ مافی، له‌گه‌ڵ گه‌لێك كێشه‌ و گرفت له‌وانه‌ راگرتنی پاسپۆرت، نه‌درانی حه‌قده‌ست، كاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، بێبه‌ش بوون له‌ خۆراك، ئازار و ئه‌زیه‌تی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم ده‌كه‌ن.