خۆپیشاندانی كرێكاران له‌ لۆس ئانجلێس

17
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و بێبه‌ش بوونی خه‌ده‌ماتی بێهداشتی و ده‌رمانی له‌ شاری “لۆس ئانجلێس”ی ئامریكا، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به‌ وته‌ی ناڕازییان، به‌ سه‌رنجدان به‌ كاری تاقه‌ت پڕوكێنی كرێكاران، حه‌قده‌ست و خه‌ده‌ماتێك كه‌ پێیان ده‌درێت، زۆر كه‌م و له‌خواره‌وه‌یه‌. كرێكاران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێداگری ده‌كه‌ن كه‌ تا كاتی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌، ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ حاڵێكدا رووده‌دات كه‌ كاربه‌ده‌ستانی لۆس ئانجلێس رایانگه‌یاندووه‌، له‌ داهاتوودا بودجه‌یه‌ك بۆ كرێكاران له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ ٨٠٠ كرێكار له‌سه‌ركار ئیخراج ده‌كرێن.