خۆپیشاندانی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی پاریس

302y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشێتێدپرێس”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌زاران پزیشك و په‌ره‌ستار و باقی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی پاریس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كاریان خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كاری ئه‌وان بۆته‌ هۆی گوشارێكی یه‌كجار زۆر بۆسه‌ر پزیشكان و په‌ره‌ستاران و له‌ ئاكامدا، كاردانه‌وه‌یه‌كی مه‌نفی له‌ كاروباری پێڕاگه‌یشتن به‌ نه‌خۆشه‌كانی به‌دواوه ده‌بێت. ناڕازییان كه‌ رۆپووشه‌كانی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له‌به‌ردا بوو، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌نته‌قه‌یی پاریس كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی ویست و داخوازییه‌كانیان بوون.