خۆپیشاندانی كه‌شاوه‌رزان له‌ نیكارگۆئێ

78
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان هه‌زاران كه‌س له‌ كه‌شاوه‌رزانی نیكاراگۆئێ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پڕۆژه‌ی ساختی كاناڵێكی ئاو، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار كه‌شاوه‌رز دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌ ٥٠ میلیارد دۆلارییه‌ راگه‌یاند. به‌ وته‌ی ناڕازاییان، مه‌سیری ئه‌م كاناڵه‌ له‌ نێوان زه‌وییه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كان، جه‌نگه‌ڵ و لانیكه‌م له‌ نێو ٤٠ ئاوایی تێده‌په‌ڕێت و له‌ ئه‌گه‌ری دروست كردنی ئه‌م كاناڵه‌، نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی هه‌ژارن ده‌بێ جێگه‌كه‌یان بگوڕن و له‌ شوێنێكی دیكه‌ نیشته‌جێ بن.