خۆپیشاندانی لایه‌نگران و نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت له‌ كاراكاس

346t

به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، لایه‌نگران و نه‌یارانی “نیكۆلاس مادۆرۆ” سه‌رۆك كۆماری وێنزۆئێلا له‌ شاری “كاراكاس” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
له‌ ساڵرۆژی ناڕه‌زایه‌تی نه‌یاران له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت له‌ شاری “سه‌ن كریستۆباڵ” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی گارد و پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. هاوكات لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی چه‌پگه‌رای وێنزۆئێلا بۆ پشتیوانی له‌ نیكۆلاس مادۆرۆ رێپێوانیان كرد. به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان له‌ جه‌ریانی ناڕازییان و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، ٥ پۆلیس و ٣ ناڕازی بریندار و چوار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.