خۆپیشاندانی له‌دژی چڕتربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ریازه‌تی له‌ یونان

203
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌دان كه‌س له‌ ئه‌ندامانی حیزب كۆمۆنیستی یونان، جارێكیتر له‌دژی چڕتۆبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ریازه‌تی له‌ شاری “ئا‌تێن”، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.ناڕازییان به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی و دابه‌ز‌ینی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینی، ئێعترازییان هه‌یه‌. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ئاكامه‌كانی رێكه‌وتنی نێوان یۆنان و وام دراوان به‌م وڵاته‌‌، به‌ڕێوه‌چوو. راپۆرتێكی دیكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوابه‌دوای مانگرتنی كارمه‌ندانی بۆرجی موراقبتی فڕۆكه‌خانه‌ی ئاتێن، ده‌یان په‌رواز له‌ وه‌رزی توریستیدا له‌م وڵاته‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و یان به‌دواخراوه‌.