خۆپیشاندانی موعه‌لیمان له‌ سێربێستان

525t

زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار موعه‌لیم و كادری ئاموزشی سێربێستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته ریازه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانی شاغلینی ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.نوێنه‌ری موعه‌لیمانی سێربێستان له‌م خۆپیشاندانه‌، خوازیاری ئیمزا كردنی قه‌راردادی نۆی له‌ نێوان یه‌كیه‌تییه‌كانی شاغلینی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌ ماڵییه‌كانیان بوون. نۆێنه‌ری یه‌كیه‌تییه‌كانی موعه‌لیمانی سێربێستان بۆ لابردنی گیر و گرفتی ریفاهی، وێڕای ئه‌وه‌یكه‌ خوازیاری دانیشتنی فه‌وری پارلمانی به‌ ناوه‌رۆكی “پێراگه‌یشتن به‌ گیر و گرفتی ئاموزش و په‌روه‌رش، دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆك كۆماری سێربێستان”ن، رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا كاتی لابردنی گیر و گرفته‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌ده‌ن.