رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی رێبه‌ندان، هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی دێموكراسی رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی “هۆنگ كۆنگ” و له‌دژی سیاسه‌ته‌كان ده‌وڵه‌تی چین، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
شه‌قامه‌كانی هۆنگ كۆنگ بۆ یه‌كه‌مین جار پاش ناڕه‌زایه‌تییه به‌رینه‌كانی ساڵی رابردووی زایینی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ درێژه‌ی هه‌بوو و شاهێدی حزووری ناڕازییان بوو. ئه‌م خۆپیشاندانه له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه نزیكه‌ی ٢ هه‌زار هێزی پۆلیس له ناوچه گرینگه‌كاندا جێگیر كرابوون، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌شداربووان له‌م خۆپیشاندانه چهترگهلێكی زه‌رد ره‌نگ كه هێمای بزووتنه‌وه‌ی ساڵ رابردووی زایینی له هۆنگ كۆنگه، هه‌ڵگرتبوو. شایانی باسه ساڵی ٢٠١٤ ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری چین بۆ ده‌خاڵه‌ت له گوزینشی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٧، به‌ڕێوه‌چوونی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی لێكهوتهوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه پۆلیسی هۆنگ كۆنگ ده‌ستیدایه سه‌ركوتی مانگرتووان و ناڕازییانی ناچار كرد كه به‌ره‌و ماڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.