خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی هێرشه‌كانی عه‌ڕه‌بستان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن

131
رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستپێكرانی ده‌ستوه‌ردانی نیزامیی عه‌ڕه‌بستان سعوودی له‌ یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌س له‌ رێگه‌ی خۆپیشاندان له‌ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ هێرشی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ریی عه‌ڕه‌بستانیان مه‌حكووم كرد.
به‌پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی عه‌ڕه‌بستان له‌ “سه‌نعا”، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی سعوودی بۆ نیشان دانی هێزیان به‌سه‌ر شاری سه‌نعادا هه‌ڵفڕین و دیواری سه‌وتییان شكاند. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆڕوكۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌ڵسووڕاوانی ئاشتیی، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی جیهان له‌ دژی ده‌ستێوه‌ردانی نیزامیی عه‌ڕه‌بستان له‌ یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌بردووه‌. شایانی باسه‌ به‌پێی به‌راوردی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ دوای ده‌ستوه‌ردانی نیزامیی عه‌ڕه‌بستان و هاوپه‌یمانه‌كانی، زیاد له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌ یه‌مه‌ن گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كه‌ نیوه‌ زیاتری ئه‌م كوژراوانه‌ كه‌سانی مه‌ده‌نیی بوون. كارناسانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، عه‌ڕه‌بستانی سعوودیی و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ سه‌به‌ب كارانی سه‌ره‌كیی گیانله‌ده‌ستدانی غه‌یره‌ نیزامییان ناوبردووه‌.