شورای ئه‌منیه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ره‌شنووسی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی سه‌باره‌ت به بارودۆخی یه‌مه‌ن و ته‌حریمی حهوسیهكان و هێزه‌كانی لایه‌نگری “عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح” سه‌رۆك كۆماری پێشووی “یه‌مه‌ن”ی په‌سه‌ند كرد.به پێی ئه‌م بڕیارنامه نوێیه، شورای ئه‌منیه‌تی رێكخراوه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، حهوسیهكان و هێزه‌كانی لایه‌نگری “عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح”ی ته‌حریمی تهسلێحاتی كردووه و خوازیاری ئه‌وه بوو كه هه‌رچی زووتر ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكه‌ن. ئه‌م بڕیارنامه‌یه “عه‌لی عه‌بدۆڵڵا ساڵح”ی به پێی به‌ندی حه‌وته‌می مه‌نشووری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌حریم كردووه، به‌ندێك كه ئیزنی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌ستێوه‌ردانی به‌زۆر ده‌دات.