خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ توركیه‌

501
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه‌ شه‌قامه‌كانی شاری ئانكارا پێته‌ختی توركیه‌ شاهیدی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ئێعترازی خوێندكاران بوو.
خوێندكاران به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خوێندكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی توركیه‌ ده‌بێ به‌ هۆی كوشتنی گریلاكانی سوریه‌ غه‌رامه‌ت بدات. ناڕازییان كه‌ به‌نیاز بوون به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆك كۆماری بڕۆن، به‌ بینینی داخستنی رێگاكان له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون. پۆلیسی دژه‌ شورش بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕازییان ده‌ستبه‌كار بوو و له‌ گازی فرمێسڕێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرت. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان باس له‌ روودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئانكارا پێته‌ختی توركیه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ له‌ نزیك ئیستگای ناوه‌ندی شار روویداوه‌. به‌ وته‌ی راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی توركیه‌، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س له‌ جه‌ریانی ئه‌م بۆمبگوزارییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.