خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ ئامریكا

78y
رۆژی چوارشه‌ممه‌م ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هه‌زاران كرێكار له‌وانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكاران فه‌ست فووده‌كانی نیۆیۆرك، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی غه‌زا ئاماده‌كان له‌ ئامریكا، زیاتر له‌ ٢٣٠ شاری ئه‌م وڵاته‌ی گرتۆته‌وه‌ و به‌شه‌كانی كرێكاریی فرۆكه‌خانه‌كان، مه‌هد كووده‌كه‌كان و به‌شی ئاموزشیش به‌‌وانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون. یه‌كه‌مین خۆپیشاندان له‌ نیۆیۆرك له‌ سه‌عات ٦ی سه‌رله‌به‌ریانی له‌ فرۆشگای “مه‌ك دۆنالد” له‌ “برۆكلین” ده‌ستیپێكرد. له‌ “مه‌نهه‌ته‌ن”یش هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و خوێندكاران به‌ خۆپیشاندانی كرێكارانی به‌شی غه‌زا فرۆشیه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.