رۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی پیرۆ له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپی شوغڵی و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ پێنجه‌مین رۆژی به‌رده‌وام رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
كرێكاران به داواكاری زیاد كردنی حه‌قده‌ست له رۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه له شه‌قامه‌كانی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م خۆپیشاندانه دوابه‌دوای هێرشی پۆلیسی دژه شورش و كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش، توندوتیژی لێكهوتهوه. هه‌فته‌ی رابردووش كاركۆنانی به‌شی خه‌ده‌ماتی گشتی پیرۆ له‌وانه به‌شی سڵامه‌ت و ئاموزش به ئامانجی داواكاری بۆ ئه‌منیه‌تی شوغڵی و حه‌قده‌ستی زیاتر، مانیان گرتبوو.