رۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، سه‌دان كه‌س له كرێكارانی كۆچبه‌ری فه‌رانسه له‌دژی هه‌ڵاوردن له‌م وڵاته، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كرێكارانی كۆچبه‌ر له كرده‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌دا له فه‌رانسه، له به‌رامبه‌ر ساختمانی رێگای ئاسنی ده‌وڵه‌تی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه. خۆپیشانده‌ران له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به شێوه‌ی ههڵسۆكهوت له‌گه‌ڵیان وه‌كوو شارۆمه‌ندی پله دوو ناڕازیین. كرێكارانی كۆچبه‌ر كه له ماوه‌ی ٥ ده‌یه‌ی رابردوودا له فه‌رانسه حزووریان هه‌بوو، یارمهتێكی به‌رچاویان به به‌هێز بوونی ئابووریی ئه‌و وڵاته داوه. رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ حاڵه‌تگه‌لێكی زۆرتر له هه‌ڵاوردن له‌دژی كرێكارانی خارجی و پێشێلكردنی مافی ئه‌وان بڵاو ده‌كرێته‌وه. یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی ئه‌م كه كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر تێدایه، تۆڕی رێگای ئاسنی فه‌رانسه‌یه.