خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ فه‌رانسه‌

143
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پوشپه‌ڕ، سه‌دان كه‌س له‌ كه‌شاوه‌رزان و دامدارانی فه‌رانسه‌وی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كڕینی هه‌رزانی نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.كه‌شاوه‌رزان و دامداران به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ٣٠٠ ته‌راكتۆر و كامیۆن، ئه‌و رێگا سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن گه‌ردشگه‌رانه‌وه‌ هاتۆچووی زۆری تێدا ده‌كرێت، له‌وانه‌ جاده‌كانی شومالی غه‌ربی ئه‌م وڵاته‌یان مه‌سدود كردووه‌. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ دوابه‌دوای هوشداری جیاجیای دامپه‌روه‌ران سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌ مه‌ترسی پیشه‌ی دامپه‌روه‌ری و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌ دامییه‌كان، به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه‌، دامپه‌روه‌ران ناوچه‌ی “برۆتاین”ی فه‌رانسه‌ش، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دابه‌زینی نرخه‌كان، به‌ ته‌راكتۆره‌كانیانه‌وه‌ شه‌قامه‌كانیان به‌ست و به‌ رژاندنی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو “شیر”، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.