خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ئه‌سید پاشی له‌ بۆكان

130
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی بۆكان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ئه‌سید پاشی بۆسه‌ر سێ ژن، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و ئه‌م كرده‌وه‌یان مه‌حكوم كرد.خۆپیشانده‌ران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دوای رێپێوانێك له‌ به‌رده‌م ساختمانی شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ دروشمگه‌لێك له‌وانه‌ “نا بۆ توندووتیژی له‌دژی ژنان”، “داعش ئێره‌ جێگای تو نییه‌”، ئه‌م هێرشه‌یان مه‌حكوم كرد. ئه‌م هاوڵاتیانه‌ خوازیاری شناسایی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌سید پاشی و داواكاری سزا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م هێرشه‌‌ بوون. هه‌روه‌ها به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كان دزه‌یان كردبووه‌ نێو ریزی رێپێوانه‌كه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران ژن و پیاویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه‌ زۆربه‌یان ژنن.