رۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، هاوڵاتییانی یه‌مه‌نی بۆ مه‌حكوم كردنی ده‌ستدرێژی نیزامی ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌دژی وڵاته‌كه‌یان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.خه‌ڵكی یه‌مه‌ن به به‌رێوه‌بردنی خۆپیشاندانی به‌رین له ناوه‌ندی شاری “سه‌نعا” ده‌ستدرێژی نیزامی ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستانی سعودی و هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌یان كه كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كه‌سی لێكهوتهوه، محكوم كرد. فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستانی سعودی به به‌شداری ١٠ وڵاتی دیكه له‌وانه پێنج وڵاتی ئه‌ندامی شورای هاوكاری خه‌لیجی فارس له نیوه‌شه‌وی چوارشه‌ممه له‌دژی میلیشیا شیعه‌كانی حه‌وسی سه‌باره‌ت به هێرشی رژیمی كۆماری ئیسلامی، هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه جیاجیاكانی یه‌مه‌ن به‌تایبه‌ت شاری “سه‌نعا” ده‌ستپێكردووه.