رۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، سه‌دان كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له كابۆل، خوازیاری دادگایی كردنی پێشێلكارانی مافی مرۆڤ له ئه‌فغانستان بوون.
خۆپیشانده‌ران به به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی وه‌ك: “ئێمه هه‌موومان رهخشانهین و خۆشكی فهرخۆندهین”، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی عه‌داڵه‌ت و سزادانی بكوژان و جهنایهتكاران بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری دادگایی كردنی كه‌سانێك بوون كه له جه‌ریانی شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان تووشی جه‌نایه‌تی جه‌نگی ده‌بن. رێپێوانێكی دیكه‌ش له هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌چوو.