خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئه‌فغانستانبه‌ پێی راپۆرتی

98

هه‌واڵنێرییه‌كان، سه‌دان كه‌س له‌ شاری “جه‌لال ئاباد” ناوه‌ندی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕانی به‌رق خۆپیشاندان و رێپێوانیان وه‌ڕێخست.خۆپیشانده‌ران بۆ چه‌ند سه‌عات رێگای سه‌ره‌كی “كابۆل ـــ جه‌لال ئاباد”یان به‌ست و حكومه‌تی ئه‌فغانستانیان له‌ راگیرانی هێڵی به‌رق به‌ ویلایه‌ته‌كان، به‌ كه‌مته‌رخه‌م ناولێبرد. خۆپیشانده‌ران هوشداریان داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ بازسازی هێڵی گواستنه‌وه‌ی به‌رق ده‌ستبه‌جێ كارێك نه‌كات، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌ ته‌نیا دانیشتووانی هه‌ندێك له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ستڕه‌سیان به‌ به‌رق هه‌یه‌.