خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئه‌هواز

34y
رۆژی جومعه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ لاوان و خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز، رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی “كوی عه‌له‌وی” و خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌ مه‌حه‌لییه‌كان، ناڕازییان دوانیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه‌ له‌سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه‌ له‌ ده‌هه‌مین ساڵڕۆژی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی سوریه‌ له‌دژی “به‌شار ئه‌سه‌د” له‌ رێكه‌وتی ١٥ی ئاڤریلی ٢٠٠٥، له‌ شاری ئه‌هواز خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. خۆپیشانده‌ڕران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و پوستێری “یونێس عه‌ساكره‌”، له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان تێكهه‌ڵچوون. له‌ جه‌ڕیانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا مه‌ئمورانی رژیم، ته‌قه‌یان له‌ ناڕازییان كرد. شایانی باسه‌ كه‌ راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستگیری و یان ته‌ڵه‌فاتی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، زانیاریه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.