خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئێكوادۆر

249
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئێكوادۆر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات و گۆڕانكاری یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌م وڵاته‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. مه‌ئمورانی پۆلیس به‌ هێرش كردنه‌سه‌ر ناڕازییان، له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر بوون و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵكردنی ئاگر و دانانی به‌ربه‌ست، رێگاكانی ده‌ستڕه‌سی به‌ “كیتۆ” پێته‌ختی ئێكوادریان به‌ست. به‌ وته‌ی ناڕازییان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ به‌نیازه‌ تا به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی، رێگا بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی خۆی و دیكتاتۆری بكاته‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووشدا هه‌زاران كه‌س له‌ پێته‌خت و له‌ شاری به‌نده‌ریی “گوایاكویل” له‌دژی سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →