خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ بلژیك

94y
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتیانی بلژیك له‌دژی قه‌راردادی تیجاره‌تی ئازاد، له‌ نێوان ئامریكا و یه‌كیه‌تی ئوروپا، له‌ “بروكسێل” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی وه‌ك: “گه‌ڵاڵه‌ی په‌یمانی تیجاره‌تی ئازاد له‌ نێوان دوو لایه‌نی ئوقیانوسی ئه‌تله‌س زیان به‌ ئه‌منیه‌تی غه‌زایی، بێهداشت، كار و ئاموزش له‌ ئوروپا ده‌گه‌یه‌نێت”! دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ راگه‌یاند. شایانی باسه‌ نۆهه‌مین ده‌وری وتووێژه‌كانی قه‌راردادی تیجاری له‌ نێوان ئامریكا و ئوروپا، بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ “واشینگتۆن” به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ‌ بروكسێل، خۆپیشانده‌ران له‌ باقی وڵاتانی دیكه‌ی ئوروپایی له‌وانه‌ ئاڵمان و فه‌نلاند، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، راگه‌یاند.