به پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ساختمانی دادگوسته‌ری له به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری لوبنان له شاری به‌یرووت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، خوازیاری رووخانی رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار بوون. ئه‌مه سێهه‌مین رۆژه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له به‌یرووت درێژه‌ی هه‌یه. ناڕازییان له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئێستا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری چاكسازی بوون. ناڕازییان پێداگریان كرد تا كاتێك وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌درێته‌وه، بێده‌نگ نابن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیگه له خۆپیشانده‌ران له به‌یرووت كه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌ڵه‌كه بوونی زبڵ له‌م شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو، له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌رگیر بوون. مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له باتۆم، گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش به‌نیاز بوون بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن. دوابه‌دوای ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، ٤٤ كه‌س له خۆپیشانده‌ران به توندی بریندار بوون.