خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ رۆژی ئه‌سپه‌رده‌ كردنی یونس عه‌ساكره‌ له‌ خوڕه‌مشه‌هر

684t
مه‌راسمی به‌ ئه‌سپه‌رده‌ كردنی “یونس عه‌ساكره‌”، لاوی خوڕه‌مشه‌هر كه‌ به‌ هۆی خۆسووتاندن له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ زۆڵمێك كه‌ مه‌ئمورانی شاره‌داریی لێیان كردبوو گیانی له‌ده‌ستدا، خۆپیشاندانی له‌دژی رژیمی لێكه‌وته‌وه‌.له‌م مه‌راسمه‌دا كه‌ له‌ ساعه‌ت ٩ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، ٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری “حوسێنییه‌ی كوت شێخ” خوڕه‌مشه‌هر ده‌ستیپێكرد، خه‌ڵكی توڕه‌ به‌ دروشمی “ئازادی، ئازادی” به‌ره‌و ناوه‌ندی شار و بازاڕی ئه‌م شاره‌ وه‌رێكه‌وتن. خۆپیشانده‌ران ساعه‌ت ٤ی ئێواره‌ به‌ره‌و سه‌رقه‌برانی شار رویشتن و ته‌رمی ئه‌م لاوه‌ ٣٠ ساڵه‌یان، ئه‌سپه‌رده‌ كرد.