رۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی یونان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئاخێزی خوێندكاریی ساڵی ١٩٧٣، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری ده‌وڵه‌ت، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم، نیزامی سه‌رمایه‌داریان مه‌حكوم كرد و له‌دژی ئه‌م سیستمه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م خۆپیشاندانه به هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس توندوتیژی لێكهوتهوه. خه‌ڵكی یونان هه‌موو ساڵێك به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئاخێزی خوێندكاری كه به ئاخێزی دانیشگای “پۆلی تێكنیك” به‌ناوبانگه، به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “نان، ئازادی و ئاموزش” له شه‌قامه‌كانی ئاتێن خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ئاخێزی خوێندكاریی یونان له ماوه‌ی ٤٢ ساڵی رابردوودا له‌دژی حكومه‌تی دیكتاتۆریی ئه‌و كات و نیزامی سه‌رمایه‌داری، كۆكردنه‌وه‌ی پایه‌گاكانی ناتۆ، ئا‌مریكا و زلهێزه خارجییه‌كان له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چووه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا بۆته مه‌راسمێكی ره‌سمی و خۆپیشاندانی ساڵانه له به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا.