خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاری دیاربه‌كر

32
رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ شاری “دیاربه‌كر”ی توركیه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ٤٠٠ كه‌سیش برینداربوون، سه‌دان هاوڵاتیی كوردی دانیشتووی توركیه‌ له‌ شۆینی ئه‌م رووداوه‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌‌ رۆژی جومعه‌ ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارانی “حیزبی دیموكراتێكی خه‌لقه‌كان”، له‌ شاری دیاربه‌كر روویدا. حیزبی دیموكراتیكی خه‌لقه‌كان كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ لانیكه‌م، ١٠ له‌سه‌دی هه‌ڵبژاردنی پارڵمانی به‌ده‌ست بێنێت، رایگه‌یاند: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانه‌كانی له ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگی رابردوودا، بوونه‌ته‌ ئامانجی زیاتر له‌ ٧٠ هێرشی توندوتیژانه‌. له ‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی توركیه‌، گوشاره‌كان بۆسه‌ر رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م وڵاته‌ چڕتربۆته‌وه‌.