رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ره‌شه‌ممه، ژماریه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاری “نانت” له رۆژئاوای فه‌رانسه له ناڕه‌زایه‌تی به تۆندوتێژی پۆلیسی فه‌رانسه و گیر و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
ئه‌م خۆپیشاندانه یه‌كساڵ دوای خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی ٢٢ی فێڤریه‌ی ساڵی ٢٠١٤ به‌رێوه‌چوو. خۆپیشاندانی رۆژی شه‌ممه له چوارچێوه‌ی “هه‌فته‌ی خۆڕاگری” له شاری نانت به‌رێوه‌چوو. خۆپیشاندانی ساڵی رابردوو كه له بارودۆخێكی ئاڵوزدا به‌رێوه‌چوو، ئاكامه‌كه‌ی تێكهه‌ڵچوون و بریندار بوونی ده‌یان كه‌س بوو.