خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ فیلیپین

398
رۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌واڵنێرانی ناوخۆی فیلیپین هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ “مانێل” بۆ كۆتایی هێنانی رێكه‌وتننامه‌ی هاوكاری دیفاعی له‌نێوان ئه‌م وڵاته‌ و ئامریكای راگه‌یاند.
به‌ پێی راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵنێرانه‌، ناڕازییان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی سه‌فاره‌تی ئامریكا له‌ پێته‌ختی فیلیپین كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست. خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك له‌دژی رێكه‌وتننامه‌ی هاوكاری دیفاعی له‌گه‌ڵ ئامریكا، به‌ره‌و هێزه‌كانی پۆلیس له‌ به‌رده‌م ساختمانی سه‌فاره‌ت گولله‌ی ره‌نگییان هاویشت. شایانی باسه‌ تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس و ناڕازییان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٦ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی لێكه‌وته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →