ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئا‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی ره‌شپێستێك به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی پۆلیس له “لوس ئانجلێس” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، پۆلیسی ئامریكایان به زڵم له‌دژی كه‌مایه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته تۆمه‌تبار كرد. ناڕازییان پلاكاردگهلێكیان له‌ژێرناوی دروشمگه‌لێك بۆ مه‌حكومیه‌تی دووپات بوونه‌وه‌ی كوشتنی ره‌شپێستان له ئا‌مریكا هه‌ڵگرتبوو. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان له ده‌وڵه‌ت كرد، موراقبهته بێهداشتییه و ده‌رمانییه‌كانی پێویست بۆ ئاواره‌كان له‌م شاره ئاماده بكه‌ن.