خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ مۆلداوی

390
هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی “مۆلداوی” به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار، دادستانی گشتی وڵات، بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی زووتر له‌كاتی دیاریكراوی پارلمان بوون.
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ مۆلدوای له ماوه‌ی‌ یه‌كساڵی رابردوو به‌ دوای گه‌نده‌ڵی ماڵی و دیار نه‌مانی یه‌ك میلیارد یۆرۆ له‌ بانكه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستی پێكرد. خۆپیشاندانێك كه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردۆوه‌ ده‌ستی پێكرد به‌شێوه‌ی رۆژانه‌ له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌كی پێته‌خت، درێژه‌ی هه‌یه‌.