رۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی هائیتی له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دانیشتووانی شاری “پۆرتۆ پره‌نس” به وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندان و له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی ئابووری له‌م وڵاته خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیری هائیتی بوون. به پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندانێكی هێمنانه و ئاشتی خوازانه، پۆلیس بۆ بڵاوپێكردنی ناڕازییان له گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرت. هاوكات ناڕازییانیش هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی شاریان به‌ست تا پێش به هێرشی پۆلیس بگرن. ناڕازییان هوشداریان دا، له ئه‌گه‌ری كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی به‌ڕێوه‌چوونی “كارناوال” تووشی گرفت ده‌كه‌ن. شایانی باسه “كارناوال”ی هائیتی له رێكه‌وتی ١٥ی ڤێوریه له شاری پۆرتۆ پره‌نس ده‌ستپێده‌كات.