خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ هێندووراس

3 (1)
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، رۆژی جومعه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی “هێندووراس” به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ولاته‌كه‌یان بوون كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی، تۆمه‌تبار كراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ نزیكه‌ی مانگێك له‌وه‌پێشه‌وه‌ كه‌ راپۆرتگه‌لێك سه‌باره‌ت به‌ تاڵان كردنی دارایی گشتی له‌ ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئێجتماعی به‌ قازانجی حێزبی ده‌سه‌ڵاتداری هێندوراس بڵاو كرایه‌وه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ پێته‌ختی هێندوراس، بۆ سێهه‌مین هه‌فته‌ی به‌رده‌وام رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌یان بوون.