خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی جیهان

617
هه‌زاران كه‌س له‌ وڵاتانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌وانه‌ ئینگلیس، ئامریكا، باكوری هۆله‌ند، كانادا، ئیرله‌ند، ئه‌ندۆنێزی و بلژیك له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی جیهانی له‌دژی گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕ، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆسه‌ر ناڕازییان، ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژی و تێهه‌‌ڵچوونی لێكه‌وته‌وه‌. نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌س كه‌ نه‌قابیان به‌ستبوو، له‌ شاری له‌نده‌ن له‌دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری، سانسۆر، شه‌ڕ، گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌تی ئابوری ده‌وڵه‌تی محافزه‌كاری ئه‌م وڵاته‌ دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. دوابه‌دوای لابردنی خوێندنی به‌خۆڕایی له‌ ئینگلیس، ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ په‌ره‌یسه‌ندووه‌. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ جیهانییه‌ هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین ناوچه‌ و ئه‌یاله‌تی ئامریكا له‌وانه‌ “فلۆریدا، پنسیلوانیا، واشینگتۆن دی سی، نیۆیۆرك، شیكاگۆ، كلۆرادۆ، كالیفۆڕنیا و سیاتێل”یش به‌ڕێوه‌چوو. ناڕازییان له‌ شاری نیۆیۆرك به‌ره‌و ناوچه‌ی “وال استریت” رێپێوانیان كرد و له‌ واشینگتۆنیش هه‌ڵسووڕاوانی ناڕازی له‌ به‌رامبه‌ر كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌. خۆپیشانده‌ران خوازیاری ئازادی، به‌رابه‌ری، ریفاه و كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و كوشتار بوون.