خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ژاپۆن

233
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونێوز”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاێژ، خه‌ڵكی ناڕازیی ژاپۆن دوابه‌دوای چالاكی سه‌رله‌نوێ رئاكتۆره‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رئاكتۆری ژماری ١ی نیروگای “سێندای” ژاپۆن، چوار ساڵه‌ پاش سۆنامی وێرانكراوی ئه‌م وڵاته‌ و رووداوی نیروگای ئه‌تۆمی فۆكۆشیما، چالاكی خۆی ده‌ستپێكردووه‌. چالاكی سه‌رله‌نوێ ئه‌م نیروگا ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی “ژاپۆن”ی لێكه‌وتۆته‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی ٢٠١١ی زایینی دا بوومه‌له‌رزه‌ی بێ وێنه‌ی مێژوویی ژاپۆن، سۆنامی ٢٣ میتری به‌ره‌وه‌ كه‌ناره‌كان و نیروگای ئه‌تۆمی “دائیچی” له‌ فۆكۆشیمای ژاپۆن برد. ئه‌م سۆنامییه‌، نزیكه‌ی ١٦ هه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ و له‌ ئاكامد هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناچار بوون ماڵ و ژیانی خۆیان به‌جێبێڵن

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →