كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیانی شاره‌زور له كوردستانی عێراق بەهۆی نەبونی كارەباوە لەسەعات (8)ی شه‌وی جومعه خۆپیشاندانیان كرد و ڕێگای سەرەكیی سلێمانی- دەربەندیخانیان به‌ست.
ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی ناحیەی “واراماوا”ی سەر بە قەزای شارەزور بەهۆی خراپی كارەبای نیشتمانی و نەبونی خزمەتگوزاریی، خۆپیشاندانیان كرد و بە ئاگركردنەوە رێگای سەرەكی دەربەندیخان- سلێمانیان به‌ست. خۆپیشاندەران داوایانكرد كارەبای نیشتمانی بۆ ناحیەكەیان زیاد بكرێت، ئاستی خزمەتگوزارییەكان باش بكرێت. ناڕازیان هەڕەشەی ئەوەشیان كردووه كه ئه‌گه‌ر ولامنهدهنهوه به داواكارییهكاینان، خۆپیشاندانهكیان په‌ره پێ ده‌ده‌ن.