خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له شاره‌ جیاجیاكانی عێراق

681
روژی جومعه‌، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی عێراق به‌ وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته‌، جارێكیتر له‌دژی گه‌نده‌ڵی ئیداری و نه‌بونی ئیمكاناتی ریفاهی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران به‌ كۆبونه‌وه‌ له مه‌یدانی “ته‌حریر”ی به‌غدا خوازیاری كۆتایی هێنان به دزی و چه‌پاو و دادگایی كردنی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ بوون. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ گوشار و ئه‌زیه‌ت و ئازاری هه‌ڵسوراوانی سیاسی و ئازادی راده‌ربڕین و هه‌روه‌ها باشتر كردنی بارۆدوخی ریفاهی خۆیان بوون. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ جومعه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویش هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی عێراق له ئۆستانه‌كانی به‌غدا، به‌سره‌، زیقار و چه‌ندین شاری تر سه‌باره‌ت به خراپی بوونی‌ بارۆدوخی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و پێداگریان كرد كه‌ چاكسازی به‌ڕواڵه‌تی “حه‌یده‌ر عێبادی” هیچ هاوتایه‌كی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سێ مانگی رابردوو نییه‌.