خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی منداڵانی فه‌له‌ستینی

242
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ منداڵانی فه‌له‌ستینی له‌دژی جه‌نایه‌ت و توندوتیژییه‌كانی رژیمی ئیسرائیل، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست.رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، منداڵان و تازه‌لاوانی فه‌له‌ستینی له‌ غه‌زه‌ خۆپیشاندانیان كرد. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی یونیسكۆ له‌ غه‌زه‌ روویدا. اماده‌بووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌، خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی منداڵانی فه‌له‌ستینی له‌ غه‌زه‌ و هه‌وڵدان بۆ ئازادی تازه‌لاوانی زیندانی له‌ زیندانه‌كانی رژیمی ئیسرائیل ده‌ستبه‌كار بێت. له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا، كوژرانی منداڵێكی فه‌له‌ستینی به‌ ده‌ستی شه‌هره‌ك نشینه‌ ئیسرائیلییه‌كان، نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گیانی منداڵانی فه‌له‌ستینی چڕتر كردۆته‌وه‌. منداڵانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌مبولیكدا په‌یامه‌كانیان له‌سه‌ر بادباده‌ك و بادكۆنه‌ك نووسی و ناردیانه‌ ئاسمان تا به‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانی بگه‌یه‌نن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →