رۆژی جومعه ٤ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌كی زۆر له موعه‌لیمانی ئیتالیایی به رێپێوان له شاری “رۆم”، جارێكی دیكه به سیاسیه‌ته‌كانی ئاموزشی و رێوشوێنی توندی ئابووری ده‌وڵه‌تی ئیتالیا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی موعه‌لیمانی ناڕازی، ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به گۆڕینی یاساكانی ئاموزشی، به قازانجی مه‌دره‌سه خسوسییهكان كار ده‌كات و ئه‌مه له حالێكدایه كه درێژه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی رێوشوێنی ریازه‌تی ئابووری و هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رده‌وامی بودجه‌ی به‌شی ئاموزش و په‌روه‌رش، موعه‌لیمان و ئوستادانی دانیشگایی به‌ره‌وڕوی گه‌لێك گیر و گرفتی مه‌عیشه‌تی كردۆته‌وه. دوابه‌دوای ئه‌م خۆپیشاندانه، زۆرێك له مه‌دره‌سه‌كان له شاری رۆم ته‌عتیل كران. شایانی باسه، موعه‌لیمان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، له رۆژی ٥ی مانگی مه‌ی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٥ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی ئاموزشیی ده‌وڵه‌ت، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری وه‌ڕێده‌خه‌ن.