به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه، سه‌دان پزیشك له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی نوێ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له چاكسازی نیزامی سڵامه‌تی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.پزیشكانی ناڕازی رایانگه‌یاند: “ئێمه ده‌مانهه‌وێت ئه‌م تواناییه‌مان هه‌بێت كه له نه‌خۆشه‌كانمان به دروستی پارێزگاری بكه‌ین و كاری پزیشكی به‌ڕێوه‌به‌رین، نه ئه‌وه‌یكه كاته‌كانمان سه‌رفی كاری ئیداری بكه‌ین.” له حاڵی حازردا هه‌زینه‌ی ویزیتی پزیشكانی عمومی له فه‌ڕانسه ٢٣ یۆرۆیه كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه به پزیشك ده‌درێت، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌شێكی زۆر له‌م پوڵه له‌لایه‌ن سندوقی بیمه‌ی بێهداشتی عمومی ده‌گێڕدرێته‌وه. یه‌كێك له مه‌فادی گه‌ڵاڵه‌ی نوێ ئه‌مه‌یه كه نه‌خۆشه‌كان بێ په‌رداختی ئه‌م پوڵه، له خه‌ده‌ماتی پزیشكی كه‌ڵك وه‌ربگرن و له به‌رامبه‌ردا، ئه‌م ههزینهیه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ به پزیشكان بدرێت. كۆمه‌ڵگای پزیشكی ئه‌م چاكسازییه‌ی، ته‌نیا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی كاغه‌ز بازییهكان ناولێبرد.