خۆپیشاندانی نه‌یارانی حه‌وسیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

574t
رۆژی جومعه‌ ٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتیانی “ته‌عه‌ز” له‌دژی حه‌وسیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشتیوانی خۆیان له‌ عه‌مه‌لیاتی نیزامی ئه‌رته‌شی هاوپه‌یمان، ده‌ربڕی.خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك له‌دژی حه‌وسیه‌كان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. عه‌مه‌لیاتی نیزامی هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ندامی شورای هاوكاری خه‌لیجی فارس له‌دژی بنكه‌ و باره‌گاكانی میلیشیا حه‌وسیه‌كان و خۆپیشاندانه‌ جیاجیاكانی هاوڵاتیان له‌ یه‌مه‌ن، تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ له‌ پێشڕه‌وی ئه‌وان به‌ره‌و باشوور و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ پێشگیری بكات.