خۆپیشاندانی هه‌زاران كرێكاری مه‌عده‌ن له‌ كۆلۆمبیا

 

377t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكاری مه‌عده‌ن له‌ كۆلۆمبیا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناله‌باری كاریی له‌ مه‌عده‌نه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران، خۆپیشاندانی به‌ربڵاویان وه‌ڕێخست.
به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی خۆپیشاندانی كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ كۆلۆمبیا، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌، رێگای سه‌ره‌كی بۆ دابین كردنی ژیان و به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكارانیان به‌ دانی ته‌سهیلات به‌ شیركه‌ته‌كانی چه‌ند میلییه‌تی و بێبه‌ش كردنی كرێكاران له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان، خستۆته‌ ژێرگوشاره‌وه‌. كرێكارانی مانگرتووی مه‌عده‌نه‌كانی كۆلۆمبیا هه‌روه‌ها، خوازیاری دانی موجه‌وێزی كه‌شف و چاكسازی یاساكانی بازه‌رگانی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكار له‌ ماوه‌ی ٤ ساڵی رابردوودا له‌ مه‌عده‌نه‌كانی كۆلۆمبیا به‌ هۆی سه‌ختی كار و نه‌بوونی پێداویستیی ئیمه‌نی له‌م مه‌عده‌نانه، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.