رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی پورتغاڵ له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته ریازهتییهكان و بارودۆخی خراپی ئابووریی، له شاره جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
ئه‌م خۆپیشاندانه دوابه‌دوای بانگه‌وازی “كۆنفێدراسیۆنی گشتی كرێكارانی پۆرتغاڵ” به‌رێوه‌چوو. له “لیسبۆن” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران، سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت كه به وته‌ی ئه‌وان بێكاری و هه‌ژاریی و مه‌حرومیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه، مه‌حكوم كرد و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌سته‌راستی بوون.