رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌یان هه‌زار كه‌شاوه‌رزی هێندی له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان وه‌رێخست.كه‌شاوه‌رزان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری “دێهلی نه‌و” و به گه‌ڵاڵه‌ی “نارێندرای موودی” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، بۆ ئاسان كردنه‌وه‌ی راده‌ست كردنی زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كان به سهنایهع و ژێرساختهكانی هێند، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كه‌شاوه‌رزانی هێندی رایانگه‌یاندووه، “نارێندرای موودی” كه به پشتیوانی به‌ربڵاوی كه‌شاوه‌رزان پۆستی سه‌رۆك وه‌زیریی به‌ده‌ستهێناوه، ئێستا وه‌عده و به‌ڵێنییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ناكات